یەكێكیان لە نزیك حەمرینە.. لە چوار پارێزگا ئۆپەراسیۆن دژ بە داعش دەستیپێكرد

هێزەكانی پێشمەرگە ‏بەشدارنین

ئەمڕۆ هەڵمەتێكی سەربازیی فراوان بۆ شوێنكەوتنی پاشماوەی چەكدارانی داعش لە چوار ‏پارێزگا دەستیپێكرد، كە یەكێكیان لە نزیك زنجیرە چیای حەمرین دەبێت، بەپێی ‏دەسەڵاتدارانی عێراقی ئۆپەراسیۆنەكان بۆ چەسپاندنی ئاسایش و كۆتاییهێنانە بە ‏جموجوڵەكانی ڕێكخراوەكە.‏

ئۆپەراسیۆنەكان هاوكاتن لەگەڵ نزیكبوونەوەی ئەركی شەڕكەریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ‏دژ بە داعش بە سەرۆكایەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و گۆڕینی ئەركیان بۆ ‏ڕاهێنان، ئەمەش لەسەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق پێویست دەكات ئەركی چەسپاندنی ‏ئاسایش لە وڵاتدا، بەبێ بەشداری و هاوكاریی هێزەكانی هاوپەیمانان لەئەستۆبگرن.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لەژێر چاودێریی فەرماندەیی پرۆسە ‏هاوبەشەكان و پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، سێ ئۆپراسیۆن دەستیپێكردووە، ‏یەكەم لە باشووری ڕۆژئاوای قەزای ڕوتبە (ڕۆژئاوای پارێزگای ئەنبار)، دووەم لە ‏ڕۆژئاوای سەرسار، سێیەمیش لە باشووری قەزای حەزەر لە پارێزگای نەینەوا دەبێت.‏

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، ئۆپراسیۆنەكان پێكەوە و بۆ شوێنكەوتنی پاشماوەی چەكدارانی ‏داعش و پاككردنەوەی ناوچەكان و لەناوبردنی تیرۆر بەسەرجەم جۆرەكانیەوە و لەپێناو ‏هێنانەدی ژینگەیەكی سەقامگیر ئەنجامدەدرێن.‏

لای خۆیەوە لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ‏دەستپێكردنی پڕۆسەیەكی سەربازیی لە زنجیرە چیای حەمرین لە سنووری پارێزگای دیالە ‏ڕاگەیاند.‏

بەپێی ئەو نووسینەی یەحیا ڕەسوڵ لە تویتەر بڵاویكردووەتەوە، پڕۆسەكە هێزە ئەمنییە ‏عێراقییەكان و حەشدی شەعبی بەشدارن تیایدا و وا دەردەكەوێت هێزەكانی پێشمەرگە ‏بەشدارنین.‏

ڕوونیشیكردوەتەوە، پڕۆسەكە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە زنجیرە چیاكە و ‏‏”ڕێگرییە لە تیرۆرستان لەوەی بیكەنە پەناگەیەكی ئارام بۆخۆیان”.‏

هاوكات حەشدی شەعبی ئاشكرایكرد، پڕۆسەكەی حەمرین لە پێنج میحوەرەوە ‏ئەنجامدەدرێت.‏

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا پێشبینی کەرەنتینێکی دیکە دەکات: تکایە ماسک ببەستن

بابەتی دواتر

عێراق 110 كۆچبەر لە پۆڵەنداوە دەگەڕێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی حکومەتی عێراق دیاریکرا

ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسم عەوادیی وەک وتەبێژی حکومەتەکەی راسپارد. نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک…
زیاتر ببینە

تورکیا: گەشت بۆ عێراق مەکەن

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە هاوڵاتییەکانی ئاگاداردەکاتەوە خۆیان دووربگرن لەو ناوچانە، هەروەها داواش دەکات هیچ هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی…
Total
0
Share