توركیا كارمەندە تەندروستییەكانی شەنگالی بە گەریلای پەكەكە هەژماركردووە

وێنەی ساتی بۆردومانەکەی شەنگال

وەزارەتی بەرگریی توركیا شەهیدەكانی شەنگال بە گەریلای پەكەكە ناودەبات و باس لە 10 “كوژراو” دەكات.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا لە تویتەرەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە، دەڵێت، “له‌ میانی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانییدا، 10 تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ كه‌ پێشتر شوێنه‌كانیان ده‌ستنیشان كرابوون له‌ شەنگال له‌ چالاكی خران”.

ئەمە لەكاتێكدا دوێنێ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال ئاشكرایكرد، لە ئەنجامی هێرشەكەی سەر نەخۆشخانەی گوندی سکێنێ، هەشت کەس شەهید و چواری دیکەش برینداربوون، “لەو هەشت کەسەی شەهیدبوون، چواریان شەڕڤانی یەبەشە-ن، کە لەنەخۆشخانەکە تیمار دەکران، هەروەها سێ لە شەهیدەکان، کارمەندی تەندروستی بوون، کە خزمەتی کۆمەڵگای ئێزدییان دەکرد، شەهیدەکەی دیکەش خەڵکی شاری شرناخی باکووری کوردستانە و لە فەرمانی 2014-دا، کاتێک بانگەوازیی سەفەربەربوون کرا، بۆ ئەوەی بریندارەکانی کۆمەڵگای ئێزدیی دەرمان بکات، وەکو پزیشک هاتبوو بۆ شەنگال و لەو کاتەوە خزمەتی تەندروستیی پێشکەش بە خەڵکی شەنگال دەکرد”.

ئەنجومەنەكە لەبارەی بریندارەكانیشەوە، كە چوار كەسن، ڕایگەیاندبوو، سەرجەمیان کارمەندی تەندروستیی بوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سنووری پێنجوێن شۆفێرێکی تانکەر کە نەوتی رەشی بارکردبوو دەستگیرکرا

لەسەر رێگای سەرەکیی پێنجوێن- سەیدسادق، شۆفێری تانکەرێک دەستگیرکرا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەولێر: رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بەغداد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوە ئاسانكاریی بۆ كراوه

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە رەسمیی پێشوازیی لە واژووکردنی رێککەوتنی سێ قۆڵیی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق و…
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەولێر: هەر شۆفێرێک بیەوێت لەئەمڕۆوە دەتوانێت ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو شۆفێرانەی دەیانەوێت تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆڕن بۆ تابلۆی باریک و زمانی ئینگلیزی دەتوانن لەئەمڕۆوە…
Total
0
Share