باوكی ئەو خوێندكارەی لە چەند ڕۆژی رابردوو لە خوێندنگایەكی سلێمانى له‌گه‌ڵ كوڕەكەی هێرشیكرایە سەر ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانی هاتەووه‌ته‌سەر خەت و پارێزەری بۆ دابینكردوون و پێی وتوون، “هەر كەسێك مەترسیی بۆ دروستكردن ڕاستەوخۆ پەیوەندییم پێوە بكە”.
فواد ئه‌حمه‌د شه‌هاب، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، “هەر زوو دوای ئەو كێشەیە بافڵ جەلال تاڵەبانی هاتووه‌ته سه‌رخەت و پارێزەری بۆ دابینكردووین و پێی وتووین، هەر كەسێك مەترسی بۆ دروستكردن ڕاستەوخۆ پەیوەندیم پێوەبكە و دەستبەجێش فەرمانیداوە هەموو ئەو دەستدرێژیكارانە دەستگیربكرێن.”
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، سكاڵاى تۆماركردووه و وازیش ناهێنێت له كه‌یسه‌كه و داوای مافی خۆى ده‌كات.
هه‌ر له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا فواد ئه‌حمه‌د شه‌هاب ئاشكرایكرد، “مستەفا كازمی هاتووتە ناو باسەكەوە و پشتیوانیم دەكات”.
باوکی ئەو خوێندکارەی لە خوێندنگایەكی سلێمانی ھێرشیکرایە سەرسوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی كرد، كه بەدەنگیانەوە ھاتووه و ده‌ڵێت، “دڵنیایکردینەوە سلێمانی شاری خۆمانە و مافمان پارێزراودەبێت و دڵنیابووینەوە سلێمانی شارێکی ئارامەو کەس ناتوانێت ئەو برایەتییەی ھەیە لە نێوان کورد و عەرەب تێکی بدات”.