توێژینەوەیەک راست و دروستیی پەری دەریای ئاشکرا دەکات

توێژینەوەیەکی بەریتانی لێکۆڵینەوەی لەبارەی پەیکەری مۆمیاکراوی پەرییەکی دەریاوە کرد کە ژاپۆنییەکان دەیانپەرست و باوەڕیان وابوو تەمەنیان درێژ دەکات و دووریاندەخاتەوە لە مردن.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی باس لەوە دەکات لە توێژینەوەکەدا جەختکراوەتەوە، ئەو پەری دەریایەی کە مۆمیاکرابوو و لەلایەن ژاپۆنییەکانەوە دەپەرسترا، ئێستا دەرکەوتووە کە هیچ بنەمایەکی راستیی نییە و زیندەوەر نەبووە لە بنەڕەتدا.

توێژینەوەکە دەڵێت، ئەو مۆمیا کراوە لەلایەن کەسانی ئەو سەردەمەوە بە پارچە پەڕۆی کۆن دروستکراوە نەک جەستەیەکی زیندوو بووبێت.

باس لەوەشدەکات، ئەو شێوە زینەدەوەرە بەهۆی ئەوە دروستکراوە و مۆمیاکراوە، ژاپۆنییەکان سەرسامبوون بە زیندەوەری پەریی دەریا.

بەپێی ژاپۆنییەکان ئەم پەریی دەریایە لە ساڵی 1736 بۆ 1741 لە زەریای هێمن دۆزراوەتەوە.

ئەفسانەکانی ژاپۆن دەڵێن، ئەم پەری دەریایە پێشتر ژنێک بووە و لە پەرستگای شاری ئاساکوچی لە باشووری رۆژئاوای ژاپۆن ماوەتەوە.

ئەفسانەکە دەڵێت کە ئەم مۆمیایە توانای بەخشینی نەمریی هەیە و لە کاتی پەتای کۆرۆنادا ، بانگەشەی ئەوە دەکرا کە دووریاندەخاتەوە لە مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بابەتی پێشتر

سودانی نوێترین زانیاری لەبارەی بودجەوە ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share