گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییانی نۆکەندی ئینگلیز بۆ هەرێمی کوردستان دواخرا

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند، بڕیاربوو بەرەبەیانی سبەی تەرمی قوربانییانی نۆکەندی ئینگلیز بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام گەشتەکە دواخراوە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ” بەهۆکاری کێشەیەک ئاگادارکراوینەتەوە کە گەشتی ئەو فڕۆکەیەی تەرمی کۆچبەرانی کوردی تێدایە، لە ئیستەنبولەوە بۆ هەولێر دوادەکەوێت “.

بڕیاربوو تەرمی 16 کۆچبەری کورد لە فەڕەنساوە بۆ ئیستەنبول و لەوێەوە بۆ هەولێر بگەڕێندرێتەوە و بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی کاتژمێر 3:35 خولەک بگەنەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام گەشتەکە دواخراوە.

پێشتر جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندبوو، کاژمێر 3:35 خولەكی بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی 24ی كانونی یەكەم تەرمی ئەو 16 قوربانییەی لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە 24ی تشرینی دووەم بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

بابەتی پێشتر

پوتین: مووشەكەكانی ئەمریكا لەبەردەم ماڵەكەماندان و وەڵاممان دەبێت

بابەتی دواتر

سلێمانی.. كەسێك بە دراوی ساختەی 25 هەزار دیناری و 10 هەزار دینارییەوە دەستگیركرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر سێ کەس کوژران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سێ ئەندامی خێزانێك لەنێو ماڵەكەیاندا لە هەولێر دۆزرانەوە. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “کەمێک پێش…
Total
0
Share