كەركوك.. پێنج ئەندامی داعش دەستگیركران كە یەكێكیان چارەسازە

هێزە ئەمنییەكان چارەسازێكی بریندارانی داعش و چوار یاریدەدەریان دەستگیركرد.

بەپێی ڕاگەیەندراوی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق كە ئەمڕۆ پینجشەممە بڵاویكردووەتەوە، لە كەركوك پێنج داعش دەستگیركراون، یەكێكیان پیشەی چارەسەركردنی بریندارانی داعش بووە كە پشتیوانیی لۆجستیشی بۆدەستەبەركردوون.

ڕاگەیەندراوەكە دەڵێت، هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لەلایەن ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵییەوە بەرپاكراوە، چارەسازەكە كارمەندی وەزارەتی تەندروستییە و پیشەكەی بەكارهێناوە بۆ بردنی دەرمان و كەرەستەی پزیشكی بۆ چەكدارانی داعش و چارەسەركردنی بریندارەكانیان، سەرباری ئەوانەش لەڕووی لۆجستییەوە هاوكاریی ڕێكخراوەكەی كردووە.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاندووە، چوار چەكداری تری داعش دەستگیركراون كە یاریدەدەری ئەو كەسە بوون و چەندین تاوان و كردەوەی تیرۆریستییان لەدژی هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەكان ئەنجامداوە.

بابەتی پێشتر

كەشناسی ڕێژەی بارانبارینی سەنتەری پارێزگاكانی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

یه‌كێتى و گۆڕان بایكۆتیان كرد... ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێریش پاره‌كه‌ى به‌غداد ڕه‌تده‌كاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەرێم: دەبەی ئاو و بۆن و پاوەربانک و ئامێری ئەلکترۆنی لەناو ئۆتۆمبێلەکانتان جێمەهێڵن

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم 16 رێنمایی بڵاوکردەوە بۆ هاوڵاتییان بەمەبەستی خۆپارێزی لەگەڵ هاتنی یەکەم رۆژی وەزری هاویندا.…
Total
0
Share