مێژوو کامیان (ئینتەر – مان سیتی) دەکاتە براوەی ئەمشەو؟

ئەمشەو شەممە، لە یاریگای “ئەتاتورک ئارینا” یانەکانی مانچستەر سیتی و ئینتەر میلان یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدەدەن.

بەدرێژایی مێژووی سیتی و ئینتەر، تەنها لە دوو یاریی دۆستانەدا ڕووبەڕووبوونەتەوە لە ساڵانی 2010 و 2011، هەریەکەیان بردنەوەیەکی بە ئەنجامی (3-0) تۆمارکردووە، بەڵام لە هیچ پاڵەوانێتییەکی نێودەوڵەتی و فەرمی-دا یارییان بەرامبەر بە یەکدی نەکردووە.

مان سیتی لە مێژوویدا (16) یاریی بەرامبەر یانەکانی ئیتاڵیا کردووە، شەش بردنەوە و شەش یەکسانبوون و چوار دۆڕاندنی تۆمارکردووە، (26) گۆڵیان تۆمارکردووە و (18) گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

ئینتەر میلان لە مێژوویدا (38) یاریی بەرامبەر یانەکانی ئینگلتەرا کردووە، (15) بردنەوە و شەش یەکسانبوون و (17) دۆڕاندنی تۆمارکردووە، (46) گۆڵیان کردووە و (48) گۆڵیان لەسەر تۆمارکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) وێڵز و پۆرتوگال براوه‌بوون و ئیتاڵیا ماڵئاوایی له‌ خه‌ونی مۆندیال کرد

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌، گه‌ڕی یه‌که‌م له‌ پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر ئه‌نجامدران، هه‌ڵبژارده‌کانی وێڵز و…
Total
0
Share