ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی كانونی یەكەمی ڕاگەیاند.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتەكە كە ئاراستەی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی كراوە، فەرمانكراوە پارەی پێویست بۆ مووچەی هەموو وەزارەت و دەستەكان بنێردرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، “هەموو وەزارەت و ئەو دامەزراوانەی لە دەرەوەی وەزارەتەكانن لەمڕۆ پێنجشەممەوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریاری بكەن بەمەبەستی دەستپێكردنی ڕێككارەكانی وەرگرتنی پارەی مووچە.
دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، لەكاتێكدایە پێرێ سێشەممە دوایین توێژی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كە خانەنشینانی شارستانین مووچەی مانگی ڕابردوویان وەرگرت و هۆكاری دواكەوتنی دابەشكردنی مووچەش، دواكەوتنی ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد بوو وەك حكومەت دەڵێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرچاوەیەكی باڵا له ئهنجومهنى وهزیرانهوه به تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگهیاند، ”بڕیاردراوه له 25ی مانگهوه دهست به دابهشكردنى مووچهى مانگى كانوونی یەكەم بكرێت.