دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکانی سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن دوابخات.
میدیا عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، “دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا دانیشتنی دادگا تایبەت بە تانەکانی سەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ 26ی کانونی یەکەم دوابخات”.
لەکاتێکی پێشتری ئەمڕۆدا دادگاکە دانیشتنێکی لەوبارەیەوە ئەنجامدا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح داوای دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکانی چوار بازنەی هەڵبژاردنی کرد، داواکەی عامری بەر لە بڕیاری دادگا بۆ دواخستنی دانیشتنەکە بووە.