هاتوچۆی پارێزگاكان دەتوانن مۆڵه‌تى نێوده‌وڵه‌تى بە شۆفێران بدەن

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ساڵى نوێوه‌ مۆڵەتی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەردێت بە شۆفێران.‏

عه‌قید بەختیار محه‌مه‌د، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، بەپێی ‏نووسراوی ژمارە (37)ی ساڵی (2021)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی ‏كوردستان، لە بەرواری (3/1/2022)وەوە مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتی لە ‏بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆی پارێزگاكان دەدرێت بە هاوڵاتییان.‏

ڕوونیشیكردووه‌ته‌وه‌، پێشتر پێدانى ئه‌و مۆڵه‌ته‌ تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ‏هاتوچۆی هەرێمدا بووە.‏

بۆیه‌، وته‌بێژه‌كه‌ى هاتوچۆی سلێمانى ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتییانه‌ دەكات، كە خوازیاری ‏بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێریی نێودەوڵەتین، لە (3/1/2022)وەوە سەردانی ‏بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بكەن بۆ ئەو مەبەستە.‏

بابەتی پێشتر

تەنها 12 كۆچبەری بەلەمە نوقمبووەكەی یۆنان ڕزگاركراون

بابەتی دواتر

توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان سێ هاوڵاتیی شەهید كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share