عێراق دوو ملیار دینارى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق بڕی دوو ملیار دینارى له‌ بودجه‌ى فریاگوزاریی بۆ به‌ره‌نگابوونه‌وه‌ى لافاو له‌ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكرد.

ئەرکان شیبانى، وەزیرى پەیوەندییەکانى عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا بڕى دوو ملیار دینار لە بودجەى فریاگوزاریی تەرخانکرا بۆ بەرەنگاربوونەوەى لافاو لەهەرێمى کوردستان.

باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌ کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران بەڵێنیدا بە دابەشکردنى 532 هەزار پارچە زەوی.

به‌وته‌ى وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕی 500 ملیۆن دیناریشی بۆ پاراستنى كه‌مپى ئاواره‌كانى هه‌رێم ته‌رخانكرد.

هه‌روه‌ها دووملیار دیناریش بۆ چاره‌سه‌ركردنى بریندارانى خۆپیشاندانه‌كان ته‌رخانكرا.

بابەتی پێشتر

لە عێراقی نوێدا چۆن یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆماری کردە پۆستێکی کاریگەر؟

بابەتی دواتر

توێژینەوەیەك.. زانایانی بۆشایی ئاسمان و نەشتەركارانی مێشك لە تۆ زیرەكتر نین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خێزانێك لە “كۆمەڵكوژی” دەربازبوون

ڕومانەیەك هەڵدرایە ماڵێكەوە و سەرچاوەیەكی ئەمنی بە هەوڵی “كۆمەڵكوژكردن” ناویدەبات. سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە ئاشكرایكرد، ڕومانەیەك هەڵدراوەتە…
Total
0
Share