كازمى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى زه‌وی به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا ڕاگه‌یاند

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى پێدانى فۆرم و تاپۆی به‌و زه‌وییانه‌ى ده‌درێن به ‌هاوڵاتییان ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكى نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا مسته‌فا كازمى پرۆسه‌ى پێدانى فۆرم و تاپۆى به‌و زه‌وییانه‌ ڕاگه‌یاند كه‌ ده‌درێن به‌ هاوڵاتییان و بەپێی بڕیارەكە، له‌ سه‌ره‌تادا 84 هه‌زار فۆرم و تاپۆ ده‌درێن به‌و هاوڵاتییانه‌ى كه‌ له‌ ده‌ستپێشخه‌ریی نیشته‌جێبوون ناوی خۆیان له‌ پێگه‌ى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ پڕكردبووه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه‌ پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو.

كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی له‌وه‌ كردووه‌، كه‌ پێشتر به‌ڵێنیان دابوو زه‌ویی دابه‌شبكه‌ن و ئێستاش به‌ڵێنه‌كه‌یان ده‌به‌نه‌سه‌ر، بۆیه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و شاره‌وانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كرد

بابەتی پێشتر

تەقینەوەیەك لە كارگەیەكی ئاسن لە هەولێر قوربانیی لێكەوتەوە

بابەتی دواتر

پەرلەمان پڕۆژەیاسای سەرپەرشتیكردنی پڕۆژە كشتوكاڵییەكانی پەسەندكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share