سبەی دابەشكردنی نەوتی سپی لە سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، سبەینێ دابەشکردنی نەوتی سپی ‏لە پارێزگای سلێمانی دەستپێدەکاتەوە و لە بنکەی شەش لە ناوشاری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت.‏

بەپێی خشتەکە سبەینێ چوارشه‌ممه‌ نه‌وت له‌ ده‌ره‌وه‌ى شار له‌ سنوورى قه‌زاى پشده‌ر دابه‌شده‌كرێت و له‌هه‌مانكاتدا له‌ ناوشاريش له ‌سنوورى مه‌ڵبه‌ندى شه‌ش دابه‌شده‌كرێت.

ماوەیەك بوو دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگیرابوو، بەهۆی ئەوەی ‏حکومەتی هەرێم بڕی پێویست نەوتی بۆ پرۆسەکە دابیننەکردبوو، لەگەڵ ئەوەشدا ‏حکومەتی عێراق ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێم ڕاگرتبوو.‏

بنکەی حەوت لە ناوشاری سلێمانی تا ئێستا بە تەواویی نەوتی وەرنەگرتووە و چاوەڕوانی ‏دەستپێکردنەوەی پرۆسەکە دەکات.‏

بابەتی پێشتر

وتەبێژی دەوڵەتی یاسا لەبارەی پۆستی سەرۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومەتەوە زانیاری بۆ "ئێستا" ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی: پارەی هاندانی کارمەندانی کۆرۆنا خەرجنەکرێت تووشی تەنگەژەی تەندروستی دەبین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share