ئیلۆن مه‌سك ئه‌مساڵ 11 ملیار دۆلار باج ده‌دات ‏

ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نى كۆمپانیاى تێسلا ڕایگه‌یاند، له‌ماوه‌ى ئه‌مساڵدا زیاتر له‌ 11 ملیار ‏دۆلار باج ده‌دات. ‏

مه‌سك له‌ تویتێكدا كه‌ له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیى خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر ‏بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نووسیویەتی، بڕیاریداوه‌ له‌مساڵدا زیاتر له‌ 11 ملیار دۆلار باج بدات، ‏كه‌ به‌وته‌ى خۆی، ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین كه‌سی ئه‌مریكی ئه‌و پاره‌یه‌ وه‌كو باج بداته‌ ده‌وڵه‌ت. ‏

مه‌سك ئاشكراكردنى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ى كه‌ وه‌كو باج ده‌یبه‌خشێت، له‌ وه‌ڵامى سیناتۆرێكدا ‏بوو به‌ناوى ئێلیزابێس وارن، كه‌ دوایكردبوو مه‌سك باجه‌كانى بدات، واز له‌وه‌بهێنێت هه‌ر ‏پاره‌وه‌ربگرێت و له‌به‌رامبه‌ردا باج نه‌دات. ‏

ئیلۆن مه‌سك، ده‌وڵه‌مه‌ندترین كەسی جیهانه،‌ به‌هاى كۆمپانیاكه‌ى به‌ نزیكه‌ى یه‌ك تریلۆن ‏دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌ ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى ڕابردووشدا بەشێك لە پشكى كۆمپانیاى ‏تسێلا-ى به‌ نزیكه‌ى 14 ملیار دۆلار فرۆشت.‏

بابەتی پێشتر

له‌ فڕۆكەخانەى سلێمانى حەوت كەس بە شنگنی ساختەوە دەستگیركران

بابەتی دواتر

کەسێک لە ڕانیە ویستوویەتی دەیان دەبەی ترشیاتی بەسەرچوو ساغبکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share