فڕۆكهخانهى سلێمانى دەڵێت، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكراكردووه، كە خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا.
فڕۆكهخانهكه له ڕاگهیهندراوێكدا ئاماژهى بهوهكردووه، “بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانە، حەوت ڤیزای شنگنی ساختەیان ئاشكرا كرد، كە خاوەنەكانیان دەیانویست لەڕێگای ترانزێتەوە بگەنە وڵاتی ئەڵمانیا”.
ڕوونیشیكردووهتهوه، فهرمانبهرانیان لە ڕۆژی (20/12/2021) لە گەشتی (سلێمانی- بەیروت) توانیویانه حەوت گەشتیار دەستگیربكەن، كە پێنج كەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و دووانەكەی دیكەشیان هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی بوون، هەستابوون بە ساختەكردنی حەوت ڤیزای شنگنی وڵاتی ئەڵمانیا، دەیانویست بەهۆیەوە لە ڕێگای بەیروتەوە گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بكەن.
ههر بهپێی ڕاگهیهندراوهكه، دوای ئاشكراكردنی ساختەكەرییەكەیان، هەر حەوت گەشتیارەكە ڕادەستی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانە كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
فڕۆكهخانهى سلێمانى ئاشكراشیكردووه، ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی نشنیگەی فڕۆكەخانە، لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندینجار بەڵگەنامەی گەشتكردنی ساختەیان ئاشكراكردووە و خاوەنەكانیان ڕووبەڕووی یاسا كردووەتەوە.