گروپێكى چه‌كداریی شیعه، كه وه‌كو گروپێكى نوێ خۆیان ناساندووه، به‌رپرسیارێتى هێرشه‌كه‌ى دوێنێی سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدادیان گرته ئه‌ستۆ.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، گروپى (لیوای فاتح خەیبەر) بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەیان گرتە ئەستۆ، کە بەرەبەیانی یەكشەممە لە ڕێگەی دوو مووشەکەوە کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغداد.
گروپه‌كه هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی دیکەشى له باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا كردووه.
بەرەبەیانی یەكشەممە دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ى ناوچه‌ى سه‌وز كران و یەکێک لە مووشەکەکانیش بە دووری 500 مەتر لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا كه‌وته‌خواره‌وه، ئەوەی دیکەشیان لەلایەن سیسته‌می بەرگریی ئەمریکاوه تەقێندرایەوە.