بەهۆی بەفرەوە ئاوی قەزای چۆمان وەستاوە

قائیمقامی قەزای چۆمان ڕایگەیاند، بەهۆی بارینی بەفرەوە، سەرچاوەی ئاوی قەزای چۆمان وەستاوە و بەهۆی سەختی شوێنەکەشەوە ناتوانرێت کاری تێدابکرێت.

سوارە ئەکرەم، قائیمقامی قەزای چۆمان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ماوەی سێ ڕۆژە سەرچاوەی ئاوی پرژێ کە ئاوی چۆمان دابیندەکات، بەهۆی بارینی بەفرەوە وەستاوە، هۆکاری پاک نەکردنەوە و نەگەڕانەوەی ئاوی قەزاکە ئەوەیە کە شوێنەکە بەرزە و نزیکەی دوو هەزار و 500 مەتر بەرزە”.

بە وتەی قائیمقامی قەزای چۆمان، ئەگەر سبەی بەفرنەبارێت ئەوا سەرچاوەی ئاوەکە لە هەرەسی بەفرەکە پاکدەکرێتەوە و جارێکی دیکە ئاو دەگەڕێتەوە بۆ چۆمان.

ساڵانە لەگەڵ بارینی بەفر ئەم حاڵەتە دووبارە دەبێتەوە، بەھۆی بەرزی و سەختی ناوچەکە کارکردن تێیدا قورسە و ئێستاش کارکردن بۆ پاککردنەوەی سەرچاوەکە لە هەرەسی بەفر بەردەوامی هەیە.

قەزای چۆمان بەهۆی سەختی جوگرافیاکەی و کوێستانی ناوچەکەوە ساڵانە بەفرێکی زۆری لێدەبارێت و گیرانی ڕێگاکان و سەرچاوەی ئاو دوو لە کێشە بەردەوامەکانی وەرزی زستانن لە چۆمان.

بابەتی پێشتر

كه‌شناسیی عێراق واده‌ى شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌ لێزمه‌ى ڕاگه‌یاند

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. زیندانییەکی کورد پێش لەسێدارەدانی باس لە شێوازی ئەشکەنجەدانی دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share