كه‌شناسیی عێراق واده‌ى شه‌پۆلێكى بارانبارینى به‌ لێزمه‌ى ڕاگه‌یاند

كه‌شناسیى عێراق پێشبینی ده‌كات له سبه‌ینێ ‌ئێواره‌وه‌ شه‌پۆلێكى بارانبارین سه‌رتاسه‌رى عێراق بگرێته‌وه ‌و له‌ چوار پارێزگایش پێشبینى بارانى چڕو به‌لێزمه‌ دەکرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكردووه‌، پێشبینى ده‌كرێت له‌ سبه‌ینێ ئێواره‌وه‌‌ شه‌پۆلێكى بارانبارین پارێزگاكانى عێراق ده‌گرێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ چه‌ند پارێزگایه‌ك كاریگه‌ریى زیاتری ده‌بێت.

به‌پێی پێشبینییه‌كانى كه‌شناسیی عێراق، له ‌پارێزگاكانى (هه‌ولێر، سلێمانى ، كه‌ركوك ‌و موسڵ) زۆرترین بڕى بارانبارین ده‌بارێت‌.

كه‌شناسیی عێراق داواشیكردووه‌، ئه‌و پارێزگانه‌ ئاماده‌كاریی بكه‌ن بۆ دروستنه‌بوونى لافاو.

بابەتی پێشتر

داواى پێکهێنانى هێزێک ده‌كرێت لە سلێمانى بۆ ڕێگرییكردن له‌ زیاده‌ڕۆیی

بابەتی دواتر

بەهۆی بەفرەوە ئاوی قەزای چۆمان وەستاوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: ھەڵاتنی چه‌كدارانى داعش لە گرتووخانەی غوێران مەترسی بۆ عێراق دروستناكات

ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ھەوڵی ھەڵاتنی چەکدارانی داعش لە گرتووخانەی حەسەکە ھەڕەشەیەکی گەورە بۆسەر عێراق و ناوچەکە…
Total
0
Share