مباپێ: بەڵێ، نێیمار-م بە سواڵکەر ناوبردووە

ئەستێرەی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ لە چاوپێکەوتنێکدا دانی پێدادەنێت، کە نێیماری بە سواڵکەر وەسفکردووە.

لە چاوپێکەوتنێکدا مباپێ بە ڕادیۆ مۆنتی کارلۆی ڕاگەیاندووە، “بەڵێ نێیمار-م بە سواڵکەر ناوبردووە، دوای یارییەکە قسەم لەگەڵداکرد، نابێت زویربوون ڕووبدات، هیچ شتێکیش لەنێوانماندا ڕووینەداوە و زۆر ڕێزی دەگرم، بەڵام خۆشحاڵنەبووم بە گواستنەوەی تۆپەکەی، جارێکی دیکەش ئەوە لەگەڵ من ڕوویدا و بابەتەکە کۆتاییهات و هیچ کێشەیەک ڕووینەداوە”.

هەروەها دەڵێت، “لەو باوەڕەدا نەبووم مێسی پەیوەندیمان پێوەبکات، یەکێکبوو لەو یاریزانانەی پێموابوو هەرگیز یاری لەگەڵدا ناکەم، بیرم لەوە نەدەکردەوە بەرشلۆنە بەجێبهێڵێت، ئێستا چێژ لەو ساتانە وەردەگرم کە یاری لەگەڵدا دەکەم”.

لەبارەی لیۆ مێسی-یەوە ڕوونکردنەوەی زیاتر دەدات و دەڵێت، “میسی کەسێکە تۆپی پێی خۆشدەوێت، لەگەڵ هەمووان قسەدەکات و هەوڵدەدات خۆی لەگەڵ شێوازی یاریکردنی پاریس بگونجێنێت، لە دەرەوەی یاریگا شەرمنە، بەڵام لەناو یاریگا بەوشێوەیە نییە”.

لە کۆتاییشدا دەڵێت، “کاتێک لەگەڵ یاریزانە گەورەکان یاریدەکەیت، دەبێت لەخۆبوردەبیت، چونکە قورسایی یانەکە هەمووی لەسەرشانی تۆ نییە، کاتێک مێسی لەگەڵتدا یاریدەکات، دەبێت لەوەش تێبگەیت کە دەبێت زیاتر ماندووبیت و مەودای بۆ بڕەخسێنیت، ئەگەر ئەو کارە بتوانیت دەبێت بیکەیت، ئەوەی باسیدەکەم ڕیزبەندییەکی هەرەمییە و یاریزانان جێبەجێیدەکەن، ئەگەر مێسی ڕابکات دەبێت منیش ڕابکەم، کێشەم نییە، ئازیزان ئەوەی باسی دەکەین مێسی-یە، مێسی”.

بابەتی پێشتر

فەرمانی دەستگیركردن بۆ 55 بەرپرسی عێراق دەركرا

بابەتی دواتر

چەمچەماڵ.. پێنج ئەندامی خێزانێك سووتان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share