وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، قەدەغەکرد.
لەوبارەیەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، لە بڕیاری ژمارە 6496ـی وەزارەتەکە، کە لە 16ـی 7ـی 2025 دەرچووە، زمانی کوردیی لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵای ناوچە کوردییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی قەدەغە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم بڕیارە “رسوا دەکەین و بە بڕیارێکی رەگەزپەرستانەی دەزانین و داواکارین چی زووترە، ئەو بڕیارە نایاسایی و نادەستوورییە هەڵبوەشێنرێتەوە و وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات”.