ئیدارەی بەرشلۆنە متمانەیان بەوە هەیە لەكۆتایی وەرز سەركەوتوو بن لە نوێكردنەوەی بۆندی عوسمان دێمبیلی ئاسكە ڕەشەكەی فەرەنسا.
31ی ئایاری داهاتوو بۆندی دێمبیلی لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە كۆتایی دێت و تا ئێستاش یاریزانە فەرەنسییەكە ڕەزامەندیی پیشاننەداوە بۆ نوێكردنەوەی.
دێمبیلی-ی تەمەن 24 ساڵ لە 2017دا بە بڕی 105 ملیۆن یۆرۆ لە دۆرتمۆندەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی بەرشلۆنەوە كردووە.
ماتیۆ ئەلیمانی، بەڕێوەبەری وەرزشیی بەرشلۆنە متمانەی بەوە هەیە بگەنە ڕێككەوتن بۆ هێشتنەوەی دێمبیلی.
پێشیوایە یاریزانەكە خۆی دەیەوێت لە ئیسپانیا بمێنێتەوە و بە مامەڵەكانی ئیدارەی بەرشلۆنە ڕازییە.