هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هاوكارییه‌كانى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه‌، گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

په‌یامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیه‌وه‌، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى هاوكارییه‌كانى بۆ زیانلێكه‌وتوانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر ڕه‌وانه‌كردووه‌ و بڕیاره‌ سبه‌ینێ ده‌ستبه‌دابه‌شكردنیان بكرێت.

وتیشی، هاوكارییه‌كان جۆراوجۆرن و سبه‌ینێ له‌ ڕێگه‌ى تیمه‌كانه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌ندرێنه‌ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى كه‌ به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌.

له‌ لافاوه‌كه‌ى به‌ره‌به‌یانى ڕۆژى هه‌ینى شارى هه‌ولێر كه‌به‌هۆیه‌وه‌ 12 هاوڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كى زۆر خانوو هه‌روه‌ها ماڵى هاوڵاتییان زیانیان پێگه‌یشت یه‌كێتى نیشتیمانیی كوردستان بڕیاریدا هاوكاریی زیانلێكه‌وتوان بكات.

بابەتی پێشتر

عێراق له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشی

بابەتی دواتر

بەغداد 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم نانێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share