نیاز نەقشبەندی: لە کەناڵێک هەندێک قسەی ناڕاست لەبارەی منەوە بڵاوکراونەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایدەگەیەنێت، دوێنێ لە کەناڵێک، هەندێك قسە دەربارەی من بڵاوکراونەتەوە، کە بەداخەوە زۆربەی قسەکان دوورن لە راستی و کاری پیشەیی و میدیایی.

نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار ساڵی کارکردنم لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە، هیچ کەسێک فشاری نەکردووە کە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە بە نایاسایی کار بکەن و ئێمەش رێگەمان بە کەس نەداوە دەستتێوەردان و کاری نایاسایی لەم بارەوەیە ئەنجامبدات.

لەبارەی بابەتی ئۆنڵاین بۆ ناونووسینی پاڵێوراوانی حەج، ئاماژەی بەوەکرد، “ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە پڕۆژەکانی حکومەتی هەرێم و فەرمانگەی تەکنەلۆجیا و زانیاری و وەزارەتمان، پێکەوە ئەنجاممانداوە و هیچ کەسێکیش دژایەتیی نەکردووە”.

نیاز نەقشبەندی لەبارەی دەستبەرداربوونی لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە، دەڵێت، “ماوەی دوو ساڵ زیاترە ئەم داوایەم لە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی کردووە، مەبەستیش ئەوە بوو کە بەندە خەریکی دروستکردنی مزگەوت، حوجرە و خانەقایەکم لە شاری هەولێر و هەنگاوی باشی بڕیوە، مەبەست لەم کارە خۆم بۆ خزمەتی ئایینی و شەرعی تەرخانبکەم، بەڵام ئەو کات داواکەم رەتکرایەوە و دوای ئەوەی ئەمساڵ بە هاوکاریی سەرۆکی حکومەت و وەزارەتمان، پڕۆسەی حەج بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا و داواکاریم بۆ خانەنشینبوون رەزامەندیی لەسەر دراوە و بە سوپاسەوە، هەموو لایەك هاوکار و پشتیوانم بوون بۆ سەرکەوتنەکانمان”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵ چارەنووسی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمان یەكلادەكاتەوە

ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەریی بڕیاریدا پرسی چارەنووسی فراكسیۆنەكەی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەی گشتییدا یەكلابكاتەوە كە بڕیارە لە…
Total
0
Share