بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له دوو چالاكیى جیاوازدا دوو باندی بازرگانیكردنیان به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركردووه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاسایشی سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، لەسەر ڕاسپاردە و ڕێنمایی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەمەبەستی بەگژداچوونەوەی باندە بازرگانییەکانی مادده‌ى هۆشبەر و نەهێشتن و بڵاوبوونەوە و ڕێگریکردنی، لە دوو چالاکیی جیاوازدا لەناو شاری سلێمانی چه‌ند كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “بەفەرمانی دادوەر دوو باندی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر کە پێکهاتبوون لە شه‌ش تۆمەتبار دەستگیربکەن، بەتۆمەتی هێنانی ماددەی هۆشبەر”.
ئاسایش ده‌ستیشیگرتووه به‌سه‌ر بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا لە جۆرەکانی (کریستاڵ، حەشیش، ماریوانە) و یەک چەکی دەمانچە.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، بازرگانه‌كان ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەرەوەی هەرێم هێنابوو و بەنیازی ساخکردنەوەیان بوون لەناو هەرێمی کوردستاندا.
تۆمەتبارانیش بەپێی ماددەی (25) لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە کێسەکەیان بەردەوامە .