چێوەی هەماهەنگی: لەگەڵ لایەنە كوردییەكان دانوستاندن دەكەین و سێ سەرۆكایەتییەكە هەڵدەبژێرین

یەكێك لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی دەڵێت، لەگەڵ كورد و سوننە و سەدر دانوستاندن دەكەن و هەوڵی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتییەكە دەدەن.

گاتع ڕكابی سەركردە لە دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی هەوڵدەدەن هاوپەیمانیی پێكبهێنن و لەبارەی هەڵبژاردنی كاندیدانی سێ سەرۆكایەتییەكەوە ڕێكبكەون.

بەپێی وتەی ڕكابی، لیژنەیەكی باڵا پێكهێنراوە كە هەموو لایەنەكانی چێوەی هەماهەنگی لەخۆدەگرێت و ئەركی سەردانی هێزە سیاسییەكانە، لەوانە حزبە كوردییەكان و هەردوو هاوپەیمانیی عەزم و تەقەدومی سوننییەكان.

چێوەی هەماهەنگی ئەو لایەنە شیعییانە لەخۆدەگرێت كە ناڕازین لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و لەلایەن مالكی و عامری و عەبادی و حەكیم و خەزعەلی-یەوە ڕابەرایەتی دەكرێت، ناكۆكیی سەرەكییان لەگەڵ ڕەوتی سەدر بە ڕێبەرایەتیی موقتەدا سەدرە چونكە ئەو براوەی یەكەمی هەڵبژاردنە.

گاتع ڕكابی ئاشكرایكرد، ئەركێكی تری لیژنەكەی چێوەی هەماهەنگی، سەردانكردنی موقتەدا سەدرە بۆ كۆبوونەوە و دانوستاندن لەگەڵ ڕەوتی سەدر.

هەفتەی ڕابردوو سەرچاوەیەك لە چێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاندبوو، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆبوونەوەیەك لە ماڵی موقتەدا سەدر لە نەجەف دەكرێت بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و گەیشتن بە ئەنجامی ڕازیكەر.

بابەتی پێشتر

یانەکانی پریمەرلیگ لەبارەی ڕاگرتنی چالاکییەکانەوە بڕیاردەدەن

بابەتی دواتر

لە شەش ساڵدا زیاتر لە 596 هەزار كەس لە عێراق و هەرێمەوە كۆچیان كردووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندییەکانی عێراق: کەمکردنەوەی کرێی ئینتەرنێت هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و دەبێت جێبەجێی بکەن

لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕیارەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی عێراق داویەتی هەرێمی…
Total
0
Share