ئەو قوربانییەی بەیانی ئەمڕۆ لە گوندێكی گەرمیان مینێكی پیاداتەقییەوە و پۆلیس بەدوای زانینی ناسنامە و كەسوكارییەوە بوو، زانیارییەكانی ئاشكراكرا.
بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەك لە گوندێكی گەرمیان دەستكاریی مینی كردووە و پیایدا تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە، پۆلیس وێنەی ئۆتۆمبێلی قوربانییەكەی بڵاوكردەوە بۆ ئەوەی كەسوكارەكەی بچن بە دەم تەرمەكەیەوە.
پەیامنێرمان لە گەرمیان پێی ڕاگەیاندین، قوربانییەكە ناسراوەتەوە، ناوی (سەلام مەحمود)ە لەدایكبوونی ساڵی 1992 و دانیشووی گەڕەکی گازینۆ بووە لە كەلار.
پێشتر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، قوربانییەكە بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی مەجید سالار لەکاتی کۆکردنەوەی ئاسندا دەستکاری مینێکی کۆنی پاشماوەی بەعسی کردووە، تەقیوەتەوە و گیانیلەدەستداوە.