بینای ئەنجومەنی دادوەری گڕیگرت و لیژنە پێكهێنرا

ئەنجومەنی ‏دادوەریی هەرێم دوای ڕووداوەكە

لە هەولێر، ئاگر لە بینای ئەنجومەنی دادوەری كەوتووەتەوە، زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام ‏ئەنجومەنەكە لیژنەیەكی لەبارەی ڕووداوەكەوە پێكهێنا.‏

پەیامێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستیەوە، لە نهۆمی دووەمی ‏ئەنجومەنی ‏دادوەریی هەرێمی كوردستان ئاگركەوتووەتەوە، دوای ماوەیەك، تیمەكانی ‏بەرگریی شارستانی گەیشتوونەتە شوێنەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكراوە.‏

لای خۆیەوە ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی ئاگرەكەوە ‏ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، دەڵێت، هیچ زیانێكی گیانیی نەبووە، لیژنەیەكیشی پێكهێنا.‏

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئاشكرایكردووە، ئاگرەكە له‌ ژووری دادوه‌رێكی دادگای ‏پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ نهۆمی دووه‌می باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ‏كەوتبووەوە، “خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زه‌ره‌ری گیانی نه‌بووه‌، ته‌نیا زه‌ره‌ری ماددی ‏لێكه‌وتۆته‌وه”‌. ‏

ئه‌نجومه‌نەكە لێژنه‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ پێكدەهێنێت و دواتر ‏ئه‌نجامه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.‏

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی یارمەتی بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی هەولێر كۆدەكرێتەوە

بابەتی دواتر

كۆچبەرە گەڕاوەكانی بیلاڕوسیا لە چوار هەزار نزیكدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی رایگەیاند، هەڵمەتی هاوکاریی خانەکانی نەوجەوانان و بەساڵاچووان بەسەرکەوتوویی بەڕێوەچوو. ژیار جەلال، بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی…
Total
0
Share