دیالە.. داعش هێرشی بۆسەر خاڵێکی هێزە عێراقییەکان ئەنجامدا

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکرد، چەکدارانی داعش هێرشێکیان لە باکووری دیالە بۆسەر هێزە عێراقییەکان ئەنجامداوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، چەکدارانی داعش هێرشیان کردووەتە سەر بە فەوجی یەکی لیوای دووی سەربە سوپای عێراقی لەدەوروبەری گوندی شەزیف لە باکووری بەعقوبە.

ڕاشیگەیاندووە، هێزە عێراقییەکان وەڵامیانداونەتەوە و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوانیاندا دروسبووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

کۆریای باکوور بۆ ماوەی 11 ڕۆژ پێکەنینی قەدەغەکرد

بابەتی دواتر

پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ ڕوودانی لافاو دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share