ئەمڕۆ ملیۆنان کورد بۆ پاڵپشتیی رۆژئاڤا دێنە سەر شەقامەکان

بڕیارە ئەمڕۆ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان و پارچەکانی دیکە و دەرەوەی وڵاتیش، خۆپشاندانی ‘ملیۆنی’ بۆ پاڵپشتیی کوردانی رۆژئاڤا بەڕێوەبچێت.

کوردانی شارەکانی سلێمانی، هەولێر، کەرکوک و چەندان شوێنی دیکەی باشووری کوردستان پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ پاڵپشتیی رۆژئاڤای کوردستان دێنە سەر شەقامەکان.

هاوکات بانگەوازی خۆپشاندان لە شارەکانی باکووری کوردستان بڵاوکراوەتەوە و ئەمڕۆ ئەوانیش بۆ پاڵشتیی خوشک و براکانیان لە رۆژئاڤا، خۆپشاندان دەکەن.

کوردانی دەرەوەی وڵاتیش لەو پشتیوانییە بێبەش نابن و لە چەندین وڵات بانگەواز کراوە بۆ پاڵپشتیی رۆژئاڤا، رێپێوان و گردبوونەوە بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان – وارماوا، بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوژینەکەی گیانیانلەدەستدا. پلەی بەرپرسەکەی وەزارەتی…
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی: لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن

بەڕێوەبەری چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “لە کەیسی ئالان بێدەنگ نابین و پێویستە تاوانباران سزابدرێن”. بێستون جەبار، بەڕێوەبەری گشتیی…
Total
0
Share