غازفرۆشێک لە سلێمانی بۆهەر بوتڵێک سێ هەزاری گرانکردووە و بەهۆیەوە سزادرا

قائیمقامییەتی سلێمانی ئاشکرایکرد، غازفرۆشێک بەناوی “حاجی عەزیز” زیاتر لە سێ هەزار دیناری خستووەتەسەر هەر بوتڵێك غاز و بەهۆیەوە سزادراوە، چونکە بوتڵێک غازی بە 12 هەزار فرۆشتووە.

دیار جەمال، نوێنەری چاودێریی بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، هەر دوکانێک غازی ماڵان لە نرخی دیاریکراو زیاتر بفرۆشێت، دادەخرێت و خاوەنەکەی بەتۆمەتی گرانفرۆشی و فێڵکردن لە هاوڵاتییان ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، ئەو دەستگێرانەشی بە نرخی زیاتر غازی ماڵان بفرۆشن کە نرخەکەی لەلایەن حکومەتەوە بە هەشت هەزار و (500) دینار دیاریکراوە، ڕووبەڕووی ڕێکكاری یاسایی توند دەکرێنەوە”.

قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لەکاتی هەبوونی گرانفرۆشیی غازی ماڵان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بە قائیمقامییەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

بابەتی پێشتر

سەدام حسێن.. کۆتایی دیکتاتۆرێک

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: قسەکانی عەلی حەمەساڵح لەبارەی داهاتی ناوخۆ ڕاست نین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share