كرێی وانه‌بێژانى زانكۆ و په‌یمانگه‌كان دیارییكرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ڕێنمایی نوێی بۆ کرێی وانەبێژانی زانکۆ و ‏پەیمانگەکان بڵاوکردەوە.‏

به‌پێی نووسراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه،‌ كه‌ واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له‌سه‌ره‌ ‏و ئه‌مڕۆ ده‌رچووه‌، باس لە کرێی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی ‏خوێندنی باڵا و ئەوانەی کاتژمێری زیادەی دەوامیان هەیە كراوه‌، بڕه‌كه‌ى بەم شێوەیە ‏خەرجدەکرێت:‏

‏1. پرۆفیسۆر 7500 دینار

‏2. پرۆفیسۆری یاریدەدەر 6500 دینار

‏3. مامۆستا 5500 دینار

‏4. مامۆستای یاریدەدەر 4500 دینار

‏5. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (دوو ساڵە) 4500 دینار

‏6. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمی باڵا (یەک ساڵە) 4000 دینار

‏7. هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 3000 دینار

‏8. هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆم (پەیمانگە) 2500 دینار

بابەتی پێشتر

كەشناسیی هەرێم: بارانبارین لە ئێوارەی ئەمڕۆوە دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

گۆڕانی ئاووهەوا هەڕەشە لە یەدەگی نەوتى عێراق و سعودیە و نایجیریا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: بەپێی كارنامەكەی حكومەت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی نەوتی هەرێمەوە كاری پێناكرێت

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەپێی كارنامەكەی كە محەمەد شیاع سودانی كاری لەسەردەكات بڕیارەكەی دادگای…
Total
0
Share