وەزارەتی نەوتی عێراق داهات و هەناردەی مانگی ڕابردووی ئاشکراکرد

وه‌زاره‌تى نه‌وتی عێراق، دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ یەکی تشرینی دووەم ئامارى داهات و هەناردەی نەوتی مانگى تشرینى یه‌كه‌مى ئاشكرا كرد و لەو مانگەدا 89 ملیۆن و 153 هەزار و 899 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە.

له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌تى نەوتدا هاتووە” به‌پێى ئاماره‌ سه‌ره‌تاییه‌كانى كۆمپانیاى به‌بازاركردنى نه‌وت”سۆمۆ” كۆى گشتى هه‌نارده‌كردن و داهاتى نه‌وت بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو “89” ملیۆن و “153” هه‌زار و “899” به‌رمیل نه‌وتى خاو هه‌نارده‌ كراوه‌ ،داهاته‌كه‌شى نزیكه‌ى (3) ملیار و(430) ملیۆن و (630) هه‌زار دۆلار بووه‌ .

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش ئاشکرا کراوە”كۆى گشتى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاو بۆ مانگى تشرینى یه‌كه‌مى رابردوو له‌ كێڵگه‌ نه‌وتیه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق گه‌یشته‌ نزیكه‌ى (86) ملیۆن به‌رمیل و له‌ كێڵگه‌كانى كه‌ركوك له‌ رێگاى به‌نده‌ى جیهانه‌وه‌ گه‌یشته‌ دوو ملیۆن و (867) هه‌زار و(637) به‌رمیل ،له‌ باره‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وته‌وه‌ بۆ ئوردن 263 هه‌زار به‌رمیل هه‌نارده‌ كراوه‌”.

لەسەر هەناردەی ڕۆژانە و نرخی بەرمیلێک نەوت وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە ” رۆژانه‌ هه‌نارده‌ى نه‌وت گه‌یشتنه‌ دوو ملیۆن و (876) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ،نرخى هه‌ر به‌رمیل نه‌وتێك به‌ 38 دۆلار و 480 سه‌نت فرۆشراوه‌”.

بابەتی پێشتر

لە ڕوداوێکدا بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر بریندار بوو و پۆلیسێکیش کوژرا

بابەتی دواتر

سیتیێن: من کێم تاوه‌کو مێسی بگۆڕم؟ هانده‌ری ڕیاڵ مه‌درید بووم

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەكە لیرە-شی داڕماندووە

لیرەی توركی دابەزینێكی پێوانەیی دیكەی لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا تۆماركرد، بەهەمان شێوە بۆرسەی ئیستەنبوڵ پاشەكشەی كرد، پاش ئەوەی بومەلەرزە…
Total
0
Share