وەزارەتی کارەبا، ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی کارەبا بە بڕی 2500مێگاوات کەمیکرد.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بەهۆکاری گرفتێکی ئەمنی له کێڵگەی کۆرمۆر هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەوە، بەمەش بەرهەمهێنانی کارەبا بەبڕی 2500مێگاوات کەمیکرد.
دەشڵێت، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە کە ئەم حاڵەتە کاتییە و هەموو لایەنە پەیوەندارەکان لەسەر هێڵن بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.