خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، ئەو خشتەیەی مووچە بڵاوكراوەتەوە فەرمیی نییە و سبەی وەزارەتی دارایی پارەكەی بەغداد بە شێوەی نەختینە وەردەگرێت و رێكارەكان بەكۆتا دەهێنێت و خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت.

هەر لە زانیارییەكاندا هاتووە، ئەو بڕە پارەیەی بەغداد بڕیاری لەسەر داوە بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرێت بڕەكەی هەر ئەو 598 ملیار دیناریە و بۆ مانگی شەشە و هیچ بڕە پارەیەكی دیكە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە بۆ مووچەی ئەم مانگە رەوانە ناكرێت.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەبێت بە داهاتی ناوخۆ كورتهێنانەكە پڕبكرێتەوە و سبەی پێنجشەممە خشتەی مووچە بە فەرمی رادەگەیەنرێت.

ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕی 598 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان رەوانەكرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌شناسی: ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەردەوام دەبێت

كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمشەو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێم نمەباران بەشێوەی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا…
Total
0
Share