یه‌كێتى و پارتى كۆده‌بنه‌وه‌‏

بڕیاره‌ له‌ هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه‌ یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بی سیاسی ‏كۆبوونه‌وه‌كانیان لەبارەی پێكهێنانی شاندی هاوبه‌ش و بەشداری لە حكومه‌تى داهاتووى ‏عێراق ده‌ستپێبكەنه‌وه‌. ‏

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ تۆڕی میدیایی ئێستاى ڕاگه‌یاند، ‏بڕیاره‌ هه‌فته‌ى داهاتوو یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر ئاستى مه‌كته‌بی سیاسی كۆببنه‌وه‌. ‏

وتیشی، به‌ ئه‌گه‌رى زۆر شاندى پارتى سه‌ردانى سلێمانى ده‌كات و له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ‏كۆده‌بێته‌وه‌. ‏

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی میدیایی ئێستا، كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌و دوو حزبه‌ بۆ ‏پێكهێنانى شاندى هاوبه‌ش و ئاماده‌كردنى پاكێجێكه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى كورد، تا ‏دانوستان له‌سه‌ر شایسته‌كانى كورد بكه‌ن له‌ حكومه‌تى داهاتووى عێراقدا. ‏

یەكێك لەو پرسانەی لەنێوان یەكێتی و پارتی بووەتە جێی كێشە، پۆستی سەرۆك كۆماری ‏عێراقە، یەكێتی بە پشك و بەركەوتەی خۆی دەزانێت بەرامبەر بە پۆستی سەرۆكی ‏هەرێمی كوردستان، پارتیش نەیشاردووەتەوە دەیەوێت پۆستەكە وەربگرێت، قسەش ‏لەبارەی ئەگەری ڕێككەوتنی هەردوولا هەیە لەسەر ناوێكی دیاریكراو، بەڵام ئەو پرسە ‏هێشتا بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.‏

له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانهی ‏عێراقەوە، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى تا ڕاده‌یه‌ك گرژیى به‌خۆوه‌ بینی، ئه‌ویش ‏دواى ئه‌وه‌ى یه‌كێتى له‌ ئه‌نجامى تانه‌كانیدا دوو كورسیی دیكه‌ى به‌ده‌ستهێنا و پارتی دوو ‏كورسیی لەدەستدا.‏

بابەتی پێشتر

لیستێكی نوێی مووچە بڵاوكرایەوە

بابەتی دواتر

بەدەل بەرواری لە پیشەی مامۆستایی دووردەخرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا

قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، “وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم پێی راگەیاندین کێشەی کارەبای پێنجوێن چارەسەرکرا”. زانا رەحمان رەحیم، قائیمقامی…
Total
0
Share