خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندن لە هۆڵەندا رادەگەیەنێت

وەزارەتى خوێندنى باڵای هەرێم زەمالەی خوێندنى ماستەر و کۆرسی راهێنان لە وڵاتى هۆڵەندا رادەگەیەنێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، فەرمانبەران و مامۆستایانى وەزارەت ئاگاداردەکاتەوە کە وڵاتی هۆڵەندا کورسی خوێندنی ماستەر و ژمارەیەک کۆرسی راهێنان، بەناونیشانی (Orange Knowledge Programme) راگەیاندوە.

دەشڵێت، هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی هۆڵەندا هەبێت و بیەوێت بەشداری لە کۆرسەکانی راهێنان بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە، دەتوانێت داواکاری لێرەوە (كلیك بكە) پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکات.

ماستەر:
– پێشکەشکار دەبێت مامۆستا یاخود فەرمانبەر بێت لە یەکێک لە دامەزراوەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
– پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامەى.
– پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
– ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکارییەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
– داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەتەکەمان تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت، واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
– کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی هۆڵەندا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
– پێشکەشکردن راستەوخۆ تەنها لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (وڵاتی هۆڵەندا) دەبێت.

کۆرسی راهێنان:
بۆ کۆرسەکانی راهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، پێویستە سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆت بهێنێت، ئەوکات وەزارەت دەتوانێت پشتگیری کاندید بکات.

تێبینی:
– بۆ زانیاری زیاتر تکایە لینکی زەمالەکە بە وردی بخوێنەوە.
– هەر کەسێک مەرج و رێنماییەکانى تێدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێنادرێت.
– تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر، سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی كۆماری چین كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی كێشەكانی دەربەندیخان چارەسەردەكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share