ئەمریکا: کامپی هۆل بووەتە مەترسی بۆ ناوچەکە تەنها چارەسەریش گەڕاندنەوەیانە بۆ وڵاتەکانیان

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، هیچ چارەسەرێکی سەربازی بۆ کامپی هۆل نییە، تاکە چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە گەڕاندنەوەی دانیشتووانی کامپەکەیە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، هۆشداریشیدا لە هەوڵەکانی داعش بۆ چەکدارکردنی دانیشتووانی کامپەکە.

مایکڵ کۆرێلا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، هەوڵەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەردەوامە بۆ پاککردنەوەی کامپەکە لە داعش، بەڵام کەمپەکە بووەتە مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ ناوچەکە، لەگەڵ ئەوەی ئەگەری هەیە کارەساتی مرۆیی بەهۆی خراپیی بارۆدۆخی کامپەکەوە ڕووبدات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕۆژی هەینی قسەی لەگەڵ بەشێک لە دانیشتووانی کامپەکە کردووە، بەوەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هۆل زیاتر بووە.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، 56 هەزار کەس لەناو کامپی هۆلدان کە زیات 90%یان ژن و منداڵن، لەوێ ئازارەکانی مرۆڤ کۆبوونەتەوە، پلەی گەرمای بەرز و دەست نەگەیشتن بە ئاوی پاک کێشەی گەورەی دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توركیا ساڵی ڕابردووی بە هەڵاوسان كۆتاییپێهێنا و ساڵی نوێی بە بەرزكردنەوەی نرخ ‏دەستپێكرد

پێشبینییەكان بۆ بەرزبوونەوەی هەڵاوسان لە توركیا ڕاست دەرچوون، لە كۆتایی ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی هەڵاوسان لە وڵاتەكە بەراورد بە…
زیاتر ببینە

ئەمریکا ڤیتۆی بڕیارێکی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات بۆ ڕاگرتنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، روسیا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادەکردبوو بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست و وەستاندنی شـ.ـەڕ لە…
Total
0
Share