دەزگای لوتکە: 17 لەو 27 کۆچبەرەی لەکەناڵی ئینگلیز خنکان کوردن

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرایکرد، تائێستا لەو 27 کۆچبەر لەوانەی لە کەناڵی ئینگلیزی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا خنکان ناسنامەیان یەکلاییبووەتەوە و لەوانە 17یان کوردن.

لەلێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاری جەلال ڕایگەیاند، لەهەوڵی بەردەوامدان بۆ یەکلاییکردنەوەی ناسنامەی سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی لە بەلەمەکەی فەرەنسا خنکان و تائێستاش لەو ژمارەیەی ناسنامەیان ئاشکراکراوە 17 کۆچبەریان کوردن، 16یان خەڵکی باشووری کوردستانن و ئەوی تریان خەڵکی ڕۆژهەڵاتە.

بەپێی سەرۆکی دەزگای لوتکە، ژمارەیەک لەوانەی ناسنامەکانیان یەکلاییکراوەتەوە تەرمەکانیان گەڕێنراونەتەوە و کاربۆئەوەشدەکەن کە پێش سەریساڵی نوێ تەرمی ئەوانی دیکەش بهێنرێتەوە.

ئەوەی تائێستا ڕوونبووەتەوە، لەو 16 کۆچبەرە خنکاوەی هەرێمی کوردستان شەشیان خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین، چواریان شارۆچکەی دەربەندیخان و یەکێکیان خەڵکی ئیدارەی سۆران بوون.

ئاری جەلال ئاماژەی بۆئەوەکرد، سێ تەرم دۆزراونەتەوە و ناسنامەیان یەکلایی نەکراوەتەوە بەڵام “بەئەگەری زۆر ئەوانیش کوردن”، جگە لەوەی بەشێک لە تەرمی ئەو کۆچبەرانە نەدۆزراونەتەوە.

بابەتی پێشتر

وەزیری تەندروستی: مامۆستایان و فەرمانبەران تا سەرەتای مانگی داهاتوو مۆڵەتیان هەیە بۆ خۆڤاکسینکردن

بابەتی دواتر

حدك: دوو سیخوڕی سەر بە ئێرانمان ڕادەستی دەزگای دادوەریی هەرێم كردووە و داواكارین سزابدرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڵێنێك لە وەزیری داراییەوە

وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخانی كرد و بەڵێنی بە نوێنەری بازرگاناندا كار ئاسانی زیاتربكرێت…
Total
0
Share