تورکیا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەهوازی بەرامبەر دوو سەرکردەی پەکەکە داوەتەوە بە ئێران

کەناڵی العربییە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەهوازییەوە لە ئێران ئاشکرایکردووە کە حەبیب فرج اللە کە سەرکردەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ئەهوازییە لە تورکیا دەستگیرکراوە و بەرامبەر دوو سەرکردەی پەکەکە ڕادەستی ئێران کراوەتەوە.

ڕۆژی 30 ی تشرینی یەکەم “جوڵانەوەی تێکۆشانی عەرەبی بۆ ئازادی ئەهواز” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “چەند ڕۆژێک پێش ئێستا حەبیب فەرەجوڵا کە ناسراوە بە (حەبیب ئەسیود) لەلایەن تورکیاوە بەهاوکاری وڵاتی سێیەم دەستگیرکراوە و ڕادەستی ئێران کراوەتەوە”.

بەپێی سەرچاوەکانی کەناڵە عەرەبییەکە مەبەستی ڕاگەیەنراوەکەی جوڵانەوە ئەهوازییەکە لە وڵاتی سێیەم قەتەر بووە، واتە وڵاتی قەتەر دەستی هەبووە لە دەستگیرکردنی سەرکردە ئەهوازییەکە.

گروپی چەکداری جوڵانەوەی ئەهوازی کە بە (حركة النضال العربي لتحرير الأحواز) ناسراوە جوڵانەوەیەکی ئۆپۆزسیۆنی ئەهوازییە و چالاکییەکانی لە پارێزگای خوزستانە لە ناوچە عەرەب نشینەکانی ئێران.

گروپەکە ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە دامەزراوە و بە وتەی کۆماری ئیسلامی ئێران گروپەکە بەرپرسیارێتی چەندین کردەوەی چەکداری و تەقینەوەی لە ئێران لە ئەستۆ گرتووە، لەوانە تەقینەوە لە بینای قائیمقامی ئەهواز، تەقاندنەوەی چەندین بۆری نەوتی و گازی، تەقینەوە لە شاری ئەهواز لە ساڵی 2004 دا کە بووەتە هۆی کوژرانی چەند کەسێک و هەوڵدان بۆ جوڵانەوەی چەکداری بەتایبەت دوای دەستپێکردنەوەی خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دوای ساڵی 2009 وە.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای قەرزكردن دەكات

بابەتی دواتر

تورکیا پێش هەڵگیرسانی شەڕی قەرەباغ ناوی چەکدارە سورییەکانی نوسیووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمشەو بارانبارین بەردەوامدەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمشەو بارانبارین بە شێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی بەردەوامدەبێت…
Total
0
Share