دادگاى فیدراڵى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى سكاڵاى هاوپه‌یمانیی فه‌تحى دواخست

دادگاى فیدراڵیی عێراق بڕیاریدا به‌ دواخستنى دانیشتنى تایبەت بە بڕیاردان لەبارەی ‏سكاڵاكانى هاوپه‌یمانیی فه‌تح لە دژی‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن.‏

ئه‌مڕۆ دانیشتنێكى دادگاى فیدراڵى له‌باره‌ى سكاڵاى هاوپه‌یمانیی فه‌تح له‌ ئه‌نجامه‌كانى ‏هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو، له‌ دانیشتنه‌كه‌دا دادوه‌ر بڕیاریدا به‌ دواخستنى دانیشتنه‌كه‌ بۆ ‏ڕۆژی 22/12.‏

هاوپەیمانیی فەتح و بەشێك لە لایەنە شیعییەكانی دیكەی نزیك لە ئێران لە ئەنجامەكانی ‏هەڵبژاردن ڕازی نین و دەڵێن ساختەكاری كراوە، بۆیە لە دادگای فیدراڵی سكاڵایان ‏تۆماركردووە.‏

بڕیاربوو دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكەی فەتح لەلایەن دادگاوە، كۆبوونەوەی نێوان ‏موقتەدا سەدر و سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بەڕێوەبچێت، دیار نییە دوای ‏دواخستنی بڕیاردان لە سكاڵاكە، كۆبوونەوەكە دەكرێت، یان نا.‏

بابەتی پێشتر

شاجوانى گه‌ردوون هه‌ڵبژێردرا

بابەتی دواتر

حكومەتی هەرێم پێنج ملیار دۆلاری كارەبا قەرزدارە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share