به‌رگریکاری یانه‌ی تۆتنهام هۆتسپێرز چاوه‌ڕوانی هه‌لێکه بۆ گه‌ڕانه‌وه ڕووه‌و یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید، ئه‌و هه‌له‌شی دوای ماڵئاوایی زینه‌دین زێدان پێده‌درێت.
ڕۆژنامه‌ی ئیل کۆنفیدینسیاڵی ئیسپانی له‌م باره‌یه‌وه بڵاویکردووته‌وه، که له ڕابردوودا ڕیگیلۆن له پێکهاته‌ی لاوانی ڕیاڵ مه‌درید ” کاستیا” له ژێر چاودێری زینه‌دین زێدان یاریکردووه، له‌هه‌مان کاتدا لوکا زێدانی کوڕی ڕاهێنه‌ریش له پێکهاته‌ی لاوان‌دا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه ئه‌م دوو یاریزانه په‌یوه‌ندیان خراپ بووه و چه‌ند جارێکیش ڕوبه‌ڕوی یه‌کدی بوونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌یه زێدانی باوک گرنگی به به‌رگریکاره ئیسپانییه‌که نه‌داوه و له ڕاستیدا بۆ ڕازیکردنی دڵی لوکای کوڕی له پێکهاته‌ی یه‌که‌می شاهانه پشتی پێنه‌به‌ستووه.
ڕۆژنامه‌که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، که له ئه‌گه‌ری دوورخستنه‌وه‌ی زێدان یاخود ماڵئاواییکردنیدا، ڕیگیلۆن له ئینگلته‌راوه له‌سه‌ر ده‌ست ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌درید و ڕه‌نگه هه‌موو هه‌وڵێکبدات جێگه‌ی مارسێلۆ بگرێته‌وه و کاربکاته سه‌ر ڕاهێنه‌رانی داهاتوو، که چیتر پشت به فێرلاند مێندی نه‌به‌ستن، ئه‌و یاریزانه‌ی زێدان متمانه‌ی پێبه‌خشیوه.
به‌پێی به‌ندێک له بۆندی واژووکراوی نێوان ڕیاڵ و تۆتنهام بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕیگیلۆن، یانه‌ی شاهانه له‌هه‌ر وه‌رزێک تاوه‌کو هاوینی 2022 ده‌توانێت به‌بڕی 41 ملیۆن یورۆ کوڕه نازداره‌که‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه.