بۆ ئەو کەسانەی هەستیاریی وەرزییان هەیە، پەیڕەوی ئەم رێنماییانە بکەن

هەستیاریی وەرزی یەکێکە لەو کێشە تەندروستییانەی خەڵکێکی زۆر بەهۆیەوە دەناڵێنن، کە نیشانەکانی لە پژمە و کۆکە و خورانی قورگ، لووت و گوێ، گیرانی لووت، ئاوهاتنەخوار بە لووت و چاو خۆی دەبینێتەوە.

ماریانا کاستیلز کە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پەیوەست بە هەستیارییە لە زانکۆی هارڤارد رایگەیاند، ئەو کەسانەی کە هەستیاریی وەرزییان هەیە پێویستە پەیڕەوی کۆمەڵێک رێنمایی بکەن لەوانەش:

-لە ماڵەوە یان لەناو ئۆتۆمبێلدا پەنجەرەکانیان بە داخراوی بهێڵنەوە.

-لە کاتەکانی بەیانی زوو و لە دواینیوەڕۆ هەوڵبدەن لە ماڵەکانیان بمێننەوە و نەچنە دەرەوە.

– لەکاتی چوونە دەرەوە و گەڕانەوەیان خۆیان بشۆن و پۆشاکەکانیان بگۆڕن.

-بەکارهێنانی ئامێری شێدارکردنەوەی هەوای ناوماڵ.

-بەکارهێنانی چاویلکەی بەرخۆر.

-بەکارهێنانی دەرمانەکانی دژە هەستیاری.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چا یه‌كێكیانه‌.. چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌ك جه‌سته‌ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌ن ده‌كه‌ن

ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌ك ئاشكرایكرد، هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه‌ مرۆڤ تووشی هه‌وكردنى درێژخایه‌نی جه‌سته‌ ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ چاى شیرین. ئیمی جۆدسن، پسپۆڕی…
Total
0
Share