كازمی وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانی ئاشكراكرد

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق، وادەی كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانانی لە عێراق ئاشكراكرد و دەڵێت، “هێزەكانی عێراق توانای پاراستنی ئاسایشی وڵاتیان هەیە”.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ڕایگەیاند، “دوای چەند ڕۆژێك كشانەوەی هەموو هێزە شەڕكەرەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق دەبینین لەچێوەی ئەو ڕێككەوتنە ستراتیژییەی لەگەڵ ئەمریكادا كراوە”.

كازمی ئەو قسانەی لە وتەیەكدا كرد كە بەبۆنەی یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقەوە لە بەغداد پێشكەشیكرد و وتی، “لەمەودوا ڕۆڵی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕاوێژكاری دەبێت ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی هێزەكانی عێراق بە هەموو جۆرەكانیانەوە توانای پاراستنی ئاسایشی عێراق و سەقامگیریی گەلەكەیان هەیە”.

دوێنێ فرانك ماكێنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگەیاند، دوو هەزار و 500 سەربازیان ‏لە عێراق دەمێننەوە، هاوکاری و پاڵپشتی پێشکەش بە هێزە عێراقییەکان دەکەن بۆ ‏ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.‏

بابەتی پێشتر

پێشبینیدەكرێت ژمارەی قوربانییانی باهۆزەكەی ئەمریكا بۆ زیاتر لە 100 كەس بەرزببێتەوە

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی دەیەوێت لاسایی سیمیۆنی بکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share