پوتین: هیچ کەسێک ناتوانێت لە جیهان دامانبڕێت

 

لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دوای هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا جەختیکردەوە، هیچ کەسێک ناتوانێت ڕوسیا لە جیهان دابڕێت و گەمارۆی بدات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێکدا لە کۆڕبەندی ئابوریی ئۆراسی، ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند، کاریگەرییەکانی ئەو سزا ئابورییانەی بەسەر وڵاتەکەیدا سەپێنراوە زیان بە ئابوریی جیهان دەگەیەنێت نەک تەنها ڕوسیا.

وتیشی، “ئەوەی هەوڵی دوورخستنەوەی ڕوسیا بدات یەکەمجار زیان بەخۆی دەگەیەنێت”.

پوتین جەختیکردەوە، خۆرئاوا ناتوانێت وڵاتێک کەمبکاتەوە کە لە سیاسەت، ئابوری و وەرزشی جیهاندا ڕۆڵی سەرەکی هەیە، “هیچ دەوڵەتێک ناتوانێت ڕوسیا لە جیهان دووربخاتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، “وڵاتانی خۆرئاوا یاسا و پێوەرە جیهانییە ئابورییەکان پێشێلدەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی: بەدواداچوونی بەردەوام دەکەین بۆ لابردنی قەدەغەی ئاسمانی ئەوروپا لەسەر هێڵی ئاسمانیی عێراق

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ وەفدی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی بۆ گواستنەوەی ئاسمانی / (لایتا)  تاوتوێی ڕێکارەکانی لابردنی…
Total
0
Share