وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەلایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە کامێرای حەراری “گەرمبین” بۆ سەرجەم لیوا و یەکە سەربازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابینکراوە و ڕاهێنانی لەسەرکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویکردەوە، کامێرای حەراری (گەرمبین) به‌سه‌ر سه‌رجەم لیوا و یه‌كه سه‌ربازییه‌كان دابەش کرا و لەلایەن ڕاهێنەری شارەزاوە ڕاهێنانی لەسەر کرا و ئه‌مڕۆ یەکشەممە 12 – 12 – 2021 كۆبوونه‌وه‌یه‌ك لەوبارایەوە به به‌شداری نوێنه‌ری لیواكان به‌رێوه‌چوو.
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری شاره‌زا چۆنییه‌تی به‌كارهێنانی کامێرای حەراری به‌گوێره‌ی وەرزه‌كان و مه‌ودای ئاشكراكردنی كه‌سانی گومان‌لێكراو ڕوون كرایه‌وه، هه‌روه‌ها زانیاری پێویست له‌باره‌ی پێكهاته‌ی کامێراکە و گواستنه‌وه‌ی زانیاری تۆماركراو خرایه‌ڕوو.