ریاڵ کۆتا دەرفەت بە ئاربیلوا دەدات

یانەی شاهانە کۆتا دەرفەت بە راهێنەرەکەی دەدات و یارییەکەی بایرن منشن دوا هەلە.

بە پێی چەند راپۆرتێکی رۆژنامە ئیسپانییەکان، یانە ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دوا هەل بە ئەلڤارۆ ئاربیلوا-ی راهێنەری یانەکەی دەدات پێش ئەوەی لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، یانەی شاهان کۆتا دەرفەت بۆ مانەوەی ئاربیلوا یارییەکەی بایرن منشنە و لە ئەگەری دۆڕانی ئەو یارییە ئەوا چانسی مانەوەی ئەو ڕاهێنەرە زۆر کەم دەبێتەوە.

راپۆرتەکان ئەوەشیانخستووەتەڕوو، لە ئەگەری دوورخستنەوەی ئاربیلوا چاوەکان لەسەر ئەلێگری راهێنەری ئێستای میلانە بۆ رابەرایەتیکردنی یانە شاهانە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share