تەرمی كۆچبەرێكی گەنجی كورد لە بیلاڕوسیاوە گەڕێنرایەوە هەرێمی كوردستان، لە شارەزوور بەخاكسپێردرا.
کاوە ئەنوەر، گەنجێکی دیکەی هەرێمی کوردستانە، کە بەمەبەستی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا ڕووی کردووەتە بیلاڕوسیا، بەڵام لەو وڵاتە ڕەقبووەوە.
تەرمی كۆچبەرە قوربانییەكە ئەمڕۆ یەکشەممە گەڕێنرایەوە لای خانەوادەکەی لە قەزای شارەزوور و بەخاکسپێردرا.