چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوى كاندیده‌كانی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو ئاشكراكرد

چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناوی دیارترین كاندیده‌كانی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى داهاتووی عێراق ئاشكراكرد.

موختار موسه‌وی، سه‌ركرده‌ له‌ چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ میدیا عێراقییه‌كانى وتووه‌، هه‌ریه‌ك له‌ “محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ڕه‌وتی الفراتین و ئه‌سعه‌د عیدانی پارێزگاری به‌سره‌ كۆده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕاسپێردرێن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ڕاسپاردنیان دوای ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ دادگای فیدراڵی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌سه‌ندكرد.

سه‌ركرده‌كه‌ى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئاشكراشیكردووه‌، “په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن دواده‌كه‌وێت بۆ 31ی ئه‌م مانگه‌، به‌هۆی پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك تانه‌ى دیكه‌ى لایه‌نه‌كان به‌ دادگاى فیدراڵى تاوه‌كو پێداچوونه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامه‌كان بكات”.

موسه‌وی جه‌ختى له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌، چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی سوره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێت سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت.

بابەتی پێشتر

هەسەدە 100 چەکداری داعشی ڕادەستی حکومەتی عێراق کردەوە

بابەتی دواتر

ڤینیزیا 1-1 یوڤانتۆس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عەتوان عەتوانی: رێككەوتنێكمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە پێكراوی عێراقەوە دابەشبكرێت

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێككەوتنمان كردووە كە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگای بانكی متمانە…
Total
0
Share