هاتنى 200 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غداد دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرینى دووه‌مى فه‌رمانبه‌رانى خێراكرد و وه‌زاره‌تى دارایی خشته‌یه‌كى نوێی بڵاوكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوری له‌خشته‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سبه‌ینێ مووچه‌ى وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، دیوانی چاودێری دارایی و دەستەکانی مافی مرۆڤ، ژینگە، وەبەرهێنان، دەسپاکی لەگەڵ کۆمسیونی هەڵبژاردن، دەزگای مین و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
پێشتر به‌هۆی ڕه‌وانه نه‌كردنى 200 ملیار دیناره‌كه دابەشكردنی مووچەی مانگی ڕابردوو بەشێوەیەكی سست بەڕێوەدەچوو و ڕۆژانە یەك وەزارەت یان چەند دامەزراوە و فەرمانگەیەك مووچەیان وەردەگرت.