كۆرۆنا لە هەرێم.. 473 توشبوو و 488 چاكبوونەوە تۆماركرا

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 473 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون، دوو كەسی دیكەش بەهۆی گایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، پشكنینی كۆرۆنا بۆ هەشت هەزار و 175 كەس كراوە، 473 توشبووی ڤایرۆسەكە دیاریكراوە، لە بەرامبەریشدا 488 توشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و دوو كەسی دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە، 178 هەزار و 252 توشبوو، لەو ڕێژەیەش 166 هەزار و 690 توشبوو چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و 382 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە 130 کەس سەردانی فریاکەوتنیان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشکرایکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 130 کەس بەهۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە سەردانی بەشی فریاکەوتنیان کردووە.…
Total
0
Share